زەمالەی خوێندن لە هۆلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هۆلەندا

زانکۆی (Erasmus) خوێندکارەکان بانگێشت دەکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی (Holland)کەلەلایەن حکومەتی هۆڵەنداوە دابین کراوە لە بوارەکانی پەروەردە وکلتورو زانست دا لە زانکۆ لێکۆلەرەکانی هۆڵەندا وە زانکۆ زانستیەکانی هۆڵەندا.

سکۆلەرشیپەکە دابین کراوە بۆ خوێندکارە نێودەوەتیەکان کەلەدەرەوەی ناوچەی ئابووری  ئەوروپان وە دەیانەوێت ماجستێر بخوێنن لە هۆڵەندا.

هەروەها بۆ خوێندن لەکۆلێژی یاسا لە کۆلێژی ( Erasmus) هەموو خوێندکارەکان دەبێت گوێگرتن ونوسین وگفتوگۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا زۆرباش بێت لەکاتی دەستپێکردنی خوێندندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ٥٠٠٠یۆرۆ یان ١٠،٠٠٠یۆرۆ یان ١٥،٠٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکار کە برەکەی کەوتوەتە سەر کۆلێژەکە.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٢/٢٠٢٠ وە ١/٣/٢٠٢٠

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندن لە وڵاتی هۆلەندا.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەم پرۆگرامانەی خوارەوە:

١-بەکالۆریۆس لە ئابووری نێودەوڵەتی ولێکۆڵینەوەی کارپێکەری لە ئابووری نێودەوڵەتی وە ئابووری بازرگانی.

٢- ماجستیر لە ژمێریاری و پێداچونەوەی ژمێریاری و کۆنترۆل.

٣-ماجستێر لە ئابووری وبازرگانی.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت پێشتر هەرگیز لە هیچ دامەزراوەیەکی هۆلەندا نەیخوێندبێت.

-خوێندکار ئەنجامێکی سەرکەوتوو بەدەست بهێنێت لەماوەی خوێندنەکەیدا بە کۆنمرەی کۆتای ٨.٥ لە ١٠ (یاخود هاوشێوەی ئەو نمرەیە) بۆ ئەو مەبەستە ،وە کاتی خوێندنی پێشتریان.

١-بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبێت.

٢-بۆ خوێندکارانی ماجستێر پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت.

-پێویستە خوێندکاران خوێندنی ئامادەیی یان بەکالۆریۆسیان پێش ١/٢/٢٠٢٠ تەواو بکەن.

– خوێندکاردەبێت ئامادە بێت ئەو هۆکار روون بکاتەوە کە بۆچی بەمەزەندەی خۆی هەلی زیاددەکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ و خوێندن لە (Erasmus) بە پێشکەشکردنی وردەکاری دەربارەی ئاستی ئابووری خۆی (پشتگیری بانک پێشکەش بکات ) بۆ سەلماندنی توانای پشتبەستن بەخۆی بۆ کرێی خویندن و کرێی ژیان وبیمەی تەندروستی.

-خوێندکار دەبێت نمرەی بەرز بەدەست بهێنن لەماوەی خوێندنەکەیاندا.

-خوێندکار دەبێت دۆکیومێنتی ئابووری و بروانامەی (GPA) و دەقی تاکەکەسی پێشکەش بکات

داواکاری زمان

 هەروەها بۆ خوێندن لەکۆلێژی یاسا لە کۆلێژی (Erasmus) هەموو خوێندکارەکان دەبێت گوێگرتن ونوسین وگفتوگۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا زۆرباش بێت لەکاتی دەستپێکردنی خوێندندا وە لەکاتی پەیوەندی کردن بە پرۆگرامی (LL.M.) دەبێت هەموو خوێندکارەکان داواکاری پێشکەش بکەن بۆ زمانی ئینگلیزی وە زانکۆ داوایان لێدەکات لە دەبێت.

-بروانامەی (IELTS)یان هەبێت بە نمرەی ٧ وە بروانامەی (TOEFL) بە نمرەی ٩٤

-ئەو خوێندکارانەی کەلە ئاستی یەکن لە زمانی ئینگلیزیدا پێویست ناکات بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL) پێشکەش بکات

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu