سکۆلەرشیپ لە سوید  

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سوید

 زانکۆی (Chalmers) بۆ تەکنەلۆجیا لە وڵاتی سوید سکۆلەرشیپی IPOET پێشکەش بە فێرخوازان دەکات.

پڕۆگرامەکە بۆ هەموو فێرخوازێکی نێودەوڵەتییە بۆ خوێندنی ماجستێر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 .

زانکۆی(Chalmers)ی تەکنەلۆجی بەناوبانگە بە پێشکەشکردنی ژینگەیەکی تەواو کاریگەر بۆ فێربوون, پێکدێت لە ١٣ بەش. کە تاقیگەکانی لە باشترینەکانن و کەرەستەی پێویستیش لەبەردەستە بۆ هەموو تاقیکردنەوەیەک, گرنگیش بە سەلامەتی دراوە.

بۆچی زانکۆی (Chalmers)ی تەکنەلۆجی؟ چونکە ئەم زانکۆیە دەرفەتی ئەوە بە فێرخوازان دەدات کە بتوانن بە زمانی ئینگلیزی کۆرسەکانیان بخوێنن. لە خوارەوە بە تەواوی باسی شێوازی کاندید بوون و مەرجەکانی کراوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ (Chalmers University of Technology)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر و دکتۆرا.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ 50 کورسیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی سويدە.

-کۆتا بەرواری پێشکەشکردن 15/1/2020

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە

داواکاری

خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و سی ڤی هەبێت.

-بۆ خوێندکارانی ماجستێر دەبێت بروانامەی خوێندنی بەکالۆریۆسیان هەبێت لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو.

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.

سوود

بە ڕێژەی 75% داشکاند دەکرێت لە کرێی خوێندن. پێکدێت لە (٤ وەرز و پڕۆگرامی ٢ ساڵی) بۆ کۆتا ساڵی خوێندنی خوێندکار ڕێژەی 85% داشکاندن دەکرێت.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu