زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Monash) هەڵدەستێت بە دابینکردنی چەند دەرفەتێکی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە داواکارییان پێشکەش کردووە.

لەم زانکۆیە 31 کورسی خوێندن بەردەستە بۆ فێرخوازەکان, بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا.

زانکۆی (Monash) لە پلەیەکی زانستی زۆر بەرزدایە لە ئاستی جیهان بەپێی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان.

بۆچی زانکۆی (Monash) ؟ چونکە خوێندکارەکانی دڵنیا دەکاتەوە کە لە داهاتوودا لە بواری خۆیان دەتوانن کار بکەن و سەرکەوتوو بن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ (Monash University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا.

-سکۆلەرشیپ بری 10,000$ دەبەخشێت بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ساڵانە 31 کورسیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیایە.

-کۆتا بەرواری پێشکەشکردن 15/11/2019

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە

-ئەو خوێندکارانەی کە لەم زانکۆیە دەخوێنن دەبێت ئۆفەری زانکۆی (Monash)یان پێ گەشتبێت.

داواکاری

خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و سی ڤی هەبێت.

-بۆ خوێندکارانی ماجستێر دەبێت بروانامەی خوێندنی بەکالۆریۆسیان هەبێت لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو.

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.

داواکاری زمان

ئەو کاندیدانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نییە یان ناتوانن وەکو زمانی دایکیان قسەی پێ بکەن. دەبێت تاقیکردنەوەی   (IELTS)بکەن و نمرەی سەروو 6,5 بهێنن یان لە تاقیکردنەوەی (TOEFL) نمرەی 550 بهێنن یان لە تاقیکردنەوەی  Test of Written English (TWE) نمرەی 4,5 بهێنن یان لە تاقیکردنەوەی  Internet-based test نمرەی 79 بهێنن

سوود

زانکۆ بری زیاتر لە 10,000$ دابین دەکات بۆ ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu