زەمالەی خوێندن لە سەنگافورە

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سەنگافورە

کۆلێژی تەکنەلۆجیای زانیاری لە زانکۆی( Singapore Management ) بانگێشتی خوێندکارە ئاست بەرزەکان دەکات بۆ بەشداری کردن لە لە سکۆلەرشیپی (Ng Kai Wa) لە سەنگافورە.

خوێندنی ئەم پرۆگرامە دیزاین کراوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی وناوخۆیی کە دەیانەوێت دەست بکەن بە خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆی (Singapore Management).

زانکۆی(Singapore Management) پێکهاتووە لە زیاتر لە ٣٠ دامەزراوەی لیکۆڵینەوە و ٦ کۆلێژ کە هەریەکێکیان کۆرسی بەکالۆریۆس دابین دەکات وە نزیکەی ١٠،٠٠٠ خوێندکاری بەکالۆریۆس وماجستێریان هەیە.

لە (Singapore Management)دا خوێندکار ژمارەیەکی زۆر پرۆگرامی هاوینە و کۆروکۆدەکاتەوە و هەلی خوێندنی دەرەکی و نێتۆرک دابین دەکات ، خوێندکار هەروەها دەتوانێت سوود وەربگرێت لە کۆرسی ئۆنلاین وە بەئاسانی بگەن بە سەرکەوتنی ئەکادیمی ئاست بەرز.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٩/٣/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ (Singapore Management University)

-سکۆلەرشیپ ساڵانە بری زیاترلە ٧،٥٠٠$ دابین دەکات.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و خوێندکارانی سەنگافور.

-خوێندن لە وڵاتی سەنگافور دەبێت.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لەهەربوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراون بۆ خوێندن.

داوکاری

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆئەوخوێندکارانەی کە بروانامەی خوێندنی ئامادەییان هەیە.

-خوێندکار پێویستە بەلایەنی کەمەوە کۆنمرەی ٧یان هەبێت لە تاقیکردنەوەی گشتی و خوێندنەوەو کۆنمرەی ٦.٥ لە تاقیکردنەوەی نوسین.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی رەسمی خوێندنی ئامادەیی پێشکەشی زانکۆ بکات.

-خوێندکارەکان دەبێت بەلایەنی کەمەوە ١٢ ساڵی خوێندنی رەسمییان هەبێت لەگەڵ ئەنجامێکی باشی دەرچون لە تاقیکردنەوەی نەتەوەیی /نێودەوڵەتی کە لەبەرچاو دەگیرێت بۆ ناو تۆمارکردن.

-خوێندکار دەبێت هەموو داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات کاتێک دەچێت بۆ خوێندن لە سەنگافور.

سوود

زانکۆ ساڵانە بری ٧،٥٠٠$ دەدات بەخوێندکارە سەرکەوتووەکان ساڵانە.

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu