سکۆلەرشیپی رێکخراوی داد لە ئەڵمانیا

In ئەلمانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

سکۆلەرشیپ باشترین رێگایە بۆ یارمەتی دانی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بۆ خوێندنی باڵا، بۆیە خوێندنکاران ئەتوانن بەردەوان بن وداواکاری پێشکەش بکەن بۆ سکۆلەرشیپی (Mind & Brain and DAAD ) بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا.

سکۆلەرشیپ دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە ئەدائی پلەیەکی بەرزیان هەیە لە ئەڵمانیا و لەهەموو جیهان وە ئەوانەی کە دەیانەوێت کە ئاستی دکتۆرا بخوێنن لە (Berlin School of Mind and Brain).

دامەزراوەی ئەکادیمیای ئاڵوگۆری ئەڵمانیا بۆ ئاڵوگۆر وخزمەت لە بواری هاوکاری نێودەوڵەتیدا کاردەکات ، ٥٠ سەنتەری خزمەتگوزاری هەیە وە ٤٥٠ ئاستی وانەبێژی (DAAD) لەخۆدەگرێت. (Berlin School of Mind and Brain)دروستکراوە بۆ خوێندکارە زیرەکەکان بۆ بەهرەکانیان وکارە جیاوازەکانیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١/٢٠١٩

-ناوی دامەزراوە (DAAD and Berlin School of Mind and Brain)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی ئەڵمانی ونێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لەهەموو ئەوبوارانەی کەلەزانکۆ هەن بۆ خویندن.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە نامەی نامەی وەرگرتنی کۆتای لە (Berlin School of Mind and Brain) وەگرتبێت لە کۆتا تاقیکردنەوەدا (بروانامەی ماجستێر یاخود هاوشێوەکەی ).

-هەموو خوێندکارەکان دەبێت هەمووداواکاریەکانی وەرگرتن لە زانکۆ جێبەجێ بکەن.

-ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە ئاستی شارەزایی خۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.

سوود

رێکخراوی (DAAD)مانگانە بری ١،٢٠٠ یۆرۆ دابین دەکات هەروەها کرێی گەشت کردن و بیمەی تەندروستی و رووداو بیمەی توشبونی کەسی وە بری ٤٦٠ یۆرۆ ساڵانە بۆ تێچووی لێکۆڵینەوە دابین دەکرێت ، هەروەکا خوێندکارانی سکۆلەرشیپ لەوانەیە ئەم سوودە زیادانەشیان پێبگات وەک مووچەی مانگانە بۆ ئەندامانی خێزان(نزیکەی ٢٠٠ یۆرۆ بۆ هەر منداڵێک و نزیکەی ٢٧٥ بۆ هاوسەر )و دابینکردنی کرێی نیشتەجێ بوونی مانگانەو کۆرسی سەرەتایی زمان ، مووچەی سەرپەرشتی کردن نزیکەی ١٠٠٠یۆرۆ بۆ ساڵێک.

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu