زەمالەی خوێندن لە هەنگاریا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هەنگاریا

خوێندکارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان هەلی سوودبەخشیان لەبەردەستە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی ئاستی دکتۆرا کە بەرێوەدەبرێت لەلایەن زانکۆی (Central European) لە هەنگاریا

پرۆگرامی خوێندن کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت ئاستی دکتۆرا بخوێنن بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١

زانکۆی(Central European) یەکێکە لە باشترین زانکۆکان لە جیهان کە پرۆگرامی جۆراوجۆری دکتۆرا پێشکەش دەکات لە ١٣ جۆری پرۆگرام وە هەروەها پرۆگرامەکانی ماجستێر.

زانکۆی (Central European) پاڵپشتی خوێندکارەکان دەکات وە هەلی جیاواز دابین دەکات لە بەشەکانیان وە یارمەتی خوێندکارەکان دەدار لە ئامانجی خوێندنەکەیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوە (Central European University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

-سکۆلەرشیپ بری ١،٣٥٠ یۆرۆ دەبەخشێت بەخوێندکار.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی دکتۆرا لەهەموو بوارەکانی خوێندندا کەلە زانکۆ هەیە.

داواکاری

-خوێندکار بۆ ئەوەی شیاوبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە بروانامەی ماجستێری هەبێت لە بوارێکی پەیوەست بەو بوارەی کە هەڵی ئەبژێرێت  وە لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو بەدەستی هێنابێت یان لە دەمەزراوەیەکی خوێندنی باڵا یاخود ئەو دۆکیومێنتانە پێشکەش بکات کە ئەوە دەسەلمێنن کە ئاستێکی هاوشێوەی ماجستێری هەیە.

-خوێندکارەکان دەبێت پێشکەی لە زانکۆ وەربگیرێن بۆ ئاستی دکتۆرا پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

– خوێندکار دەبێت نامەی پشتگیری و سی ڤی و بروانامە پێشکەشی زانکۆ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکار دەبێت هەموو داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێ بەجێ بکات کەلەلایەن زانکۆە داواکراوە.

سوود

زانکۆ هەموو کرێی خوێندنی خوێندکار لە ئەستۆ دەگرێت وە هەروەها بیمەی تەندروستی و مووچەی مانگانە وکرێی داخلی و کرێی ژیان.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu