زەمالەی خوێندن لە یابان

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, یابان

خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی (Rotary Yoneyama) بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنیان لە زانکۆکانی یابان،و خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە هیوایان هەیە لێکۆڵینەوە بخوێنن لە زانکۆکانی یابان.

ئەم دامەزراوەیە گەورەترین دامەزراوەی تایبەتی یابانە ،وە سکۆلەرشیپەکە پاڵپشتی خوێندکارە سەرکەوتوەکان دەکات لە وڵاتانی ترەوە کە دەیانەوێت لە دامەزراوەکانی یابان بخوێنن یان لێکۆڵینەوە بکەن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوە (Rotary Yoneyama Memorial Foundation).

-سکۆلەرشیپەکە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر و دکتۆرا لە زانکۆکانی یابان.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی یابان دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٢/٢٠١٩

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەموو بوارەکان.

داواکاری

-بۆ ئەوخوێندکارانەی کە دەیانەویت لە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن دەبێت کۆپی نامەی قبوڵی زانکۆ بنێرێت بۆ دامەزراوەکە وە ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەویت ئامادەیی بخوێنن دەبێت نامەی پشتگیری بهێنن لەلایەن سەرپەرشتیارەکانیانەوە لە خوێندنگایەکی ئامادەیی یابانەوە ئەگەر نەینێرن ئەوا وەرناگیرێن.

-خوێندکار دەبێت پشتگیری هۆشی و فیزیکی بهێنێت بۆ ئەوەی ئەوە بسەلمێنێت کە شیاوە بۆ خوێندن وەک خوێندکارێکی نێودەوڵەتی.

-خوێندکار دەبێت کۆپی داواکاری و پلانی لێکۆڵینەوەو کۆپی نامەی قبولی زانکۆ ووتار و دۆکیومێنتی سەلماندنی زانینی زمانی یابانی.

داواکاری زمان

لەم سکۆلەرشیپەدا هەندێک حاڵەتی تایبەت هەیە کە تیایدا داوا لە خوێندکارەکان دەکرێت کە شارەزایی خۆیان لەزمانی یابانیدا بسەلمێنن ئەمەش دەکەوێتە ئەو زانکۆیەی کە خوێندکار داواکاری بۆ پێشکەش کردووە.

سوود

-بۆ ئەوانەی کەلە مانگی ٤دا دەست دەکەن بەخوێندن پارەدان لەمانگی ٤/٢٠٢٠دا دەبێت

-بۆ ئەوانەی کەلەکۆرسی پایزدا دەست ئەکەن بەخوێندن پارەدان لەمانگی ١٢/٢٠٢٠ دا دەبێت

١-بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس بری ١٠٠،٠٠٠$یان پێدەدرێت مانگانە

٢-بۆ خوێندکارانی ئاستی ماجستێر بری ١٤٠،٠٠٠$ یان پێدەدرێت مانگانە

٣-بۆ خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا بری ١٤٠،٠٠٠$ یان پێدەدرێت مانگانە

-خوێندکارانی لێکۆڵینەوە ناگرێتەوە ئەم ئۆفەرە

-کرێی گەشتکردنی خوێندکار بۆ یابان سکۆلەرشیپ لە ئەستۆی دەگرێت پاش گەشتنی خوێندکار بەیابان پێویستە تکتەکانیان پیشان بدەن بۆ وەرگرتنی کرێی گەشتەکەیان

-کرێی خوێندن لەلایەن سکۆلەرشیپەوە دابین ناکرێت

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu