زەمالەی خوێندن لە نیوزلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, نیوزیلاندا

دامەزراوەی (Hinrich ) شانازی دەکات بە بەخشینی سکۆلەرشیپی ( Global Trade Leader) لەزانکۆی ( Auckland)،ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ هاندان وپاڵپشتی خوێندکارەکان کە دەیانەوێت ماجستێر بخوێنن لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا کە رێکخراوە بۆ رۆڵی بازرگانی لە گۆرانی خێرای بازاری جیهانیدا.

سکۆلەرشیپەکە هەلێکە وکراوەیە بۆ هەموو خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە رۆڵ ئەبینن یاخود ئەیانەوێت رۆڵ ببینن لە ماجستێری بازرگانی نێودەوڵەتیدا یاخود ئەگوازنەوە لە ماجستێری بەریوەبردنەوە بۆ ماجستێری بازرگانی نێودەوڵەتی.

زانکۆی (Auckland)گەورەترین زانکۆی وڵاتە ولەساڵی ١٨٨٣دا دامەزراوە وە مەودایەکی فراوان لە برۆگرامەکانی بەکالۆریۆس وماجستێر لەخۆدەگرێت ، ئاستی ژمارە یەکەمە لەزانکۆ دامەزراوە کارگەرەکان  بەپێی پێوەری ( THE).

زانکۆی(Auckland) هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ خوێندکارە نەتەوەیی ونێودەوڵەتییەکان بۆ خوێندن لە نیوزلەندا، لە ()دا پەیوەندی و کاری بەکۆمەڵ و سەرکردایەتی و تێگەیشتنی کەلتوری فراوان دەبێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ٢٢/٨/٢٠١٩یەلە کاتژمێر ١١:٥٩ دەقەی پێش نیوەرۆ.

-ناوی زانکۆ( University of Auckland).

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆخوێندن لە کۆلێژی بازرگانی.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بەشێوەیەکی گشتی بۆماوەی ساڵێک بری ٦٠،٠٠٠دۆلار دەبەخشێت.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ زیاتر لە دووکورسیە ساڵانە.

-خوێندن لە وڵاتی نیوزلەندا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ دەدریت بەخوێندکاران بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێرلە بازرگانی نێودەوڵەتیدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

-ئەوخوێندکارانەی کە ماجستێرەکایان دەگوازنەوە لە بەرێوەبردنەوە بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی ئەوا هەلیان هەیە کە ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرن.

داواکاری

-خوێندکار بۆئەوەی شیاوبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ دەبێت لە پرۆگرامی ماجستێری فوول تایمی بازرگانی نێودەوڵەتی رۆڵ ببینێت.

-خوێندکار بۆ ئەوەی شیاوبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە پێشەکی لە زانکۆی (Auckland)وەربگیرێت بۆ خوێندنی ماجستێری فوول تایم لە بازرگانی نێودەوڵەتی پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن.

-خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆمی باڵایان هەبێت یاخود توانای قایلکەریان هەبێت بۆ خوێندنی باڵا لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو.

داواکاری زمان

ئەگەر خوێندکارەکان زمانی دایکیان ئینگلیزی نەبێت ئەوا دەبێت شارەزایی خۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن ئەویش بە هەبوونی بروانامەی (IELTS )یان (TOEFL).

سوود

زانکۆی (Auckland) دوو کورسی سکۆلەرشیپ پێشکەش دەکات ساڵانە وبری زیاتر لە ٦٠،٠٠٠دۆلار بەشێوەی قیستی یەکسان دەبەخشێت بە خوێندکاران لە سەرەتای دەستپێکردنی هەرکۆرسێکدا.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu