زەمالەی خوێندن لە نیوزلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, نیوزیلاندا

خوێندن لە نیوزلەندا لەوانەیە گران بێت بۆخوێندکار ،بەڵام خۆشبەختانە زانکۆی (Canterbury)سکۆلەرشیپی ( UC Emerging Leaders)بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دابین دەکات.

نزیکەی ١٥٠ هەل بەردەستە بۆ کاندیدە سەرکەوتووەکان لەهەموو جیهانەوە بۆ خوێندنی کۆرسی ئاستی بەکالۆریۆس لەو زانکۆیەدا.

زانکۆی (Canterbury) دووەم دامەزراوەی نیوزلەندایە کە سێ ئاستی خوێندن دابین دەکات .وە یەکەم زانکۆی نیوزلەندایە کە پێنج ئەستێرەی(QS)ی پێدراوە ،وە ئاڵوگۆری هەیە لەگەڵ زیاتر لە ٥٠زانکۆدا لەجیهان ،وە ئاستی جیهانی لە ٪١ی ریزبەندی زانکۆکانی جیهانە.

زانکۆی (Canterbury)خوێندنێکی سەرکەوتوو دابین دەکات بۆ خوێندکاران کە ئەتوانن بگەن بە کارێکی مەزن ، لەم زانکۆیە خوێندکارەکان ئەتوانن هەل وەرگرن لەهەموو قۆناغەکانی خوێندنەکەیاندا ،ئەوە شارەزاییەکەیان زیاد دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ کاری داهاتوویان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوەکە (University of Canterbury).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٦٠٠٠دۆلار دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان ١٥٠ کورسیە.

-خوێندکارانی نیوزلەندا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لە وڵاتی نیوزلەندا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی هەموو بوارەکان کەلەزانکۆدا هەیە.

داواکاری

-خوێندکارەکان پێویستە هەموو داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکەن وە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا خوێندکار دەبێت لە ئاستی خوێندنی ئامادەیدا بێت واتا پۆلی ١٢.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی پێشوی  و سی ڤی ونمونەیەک لەکاری نوسراوی پێشووی  پێشکەش بە زانکۆ بکات.

داواکاری زمان

بۆ ئەوەی خوێندکار لە زانکۆی ( Canterbury)بخوێنێت پێویستە رەوابێژ بێت لە گفتوگۆ ونوسینی زمانی ئینگلیزیدا.

سوود

هەر خوێندکارێک سەرکەوتووبری زیاتر لە ٦٠٠٠دۆلاریان پێدەدرێت.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu