زەمالەی خوێندن لە چین

In چین, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر دەگەرێیت بەدوای خوێندن وخوێندکاری نێودەوڵەتیت وئاستێکی ئەکادیمی بەرزت هەیە ئەوا هەلی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی ( NCTU ) باشترین پرۆگرامە بۆ خوێندکار بۆ خوێندنی باڵا لە زانکۆی(National Chiao Tung ).

ئامانجی سەرەکی پرۆگرامی ( NCTU)بۆ راکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتییە بۆ خوێندنی ئاستەکانی (بەکالۆریۆس ،ماجستێر،دکتۆرا)لە ( NCTU) لە شاری تایوان.

زانکۆی(National Chiao Tung)لە ساڵی ١٨٩٦دا دامەزراوە وەک کۆلێژی گشتی (Nanyang)لەلایەن ئیمپراتۆری (Guangxu)ەوە ، وە زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە هەروەها ناسراوە وەک یەکێک لەزانکۆ پێشکەوتووەکانی تایوان.

زانکۆی (National Chiao Tung) بوارەکانی خوێندنی (زانستی کارپێکەری ،بازرگانی ،بەرێوەبردن ،زانستی کۆمپیتەر ،…) پێشکەش دەکات ، هەروەها وەرزش وچالاکی لەگەڵ تەلارسازی دابین دەکات

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کاتی کۆتای پێشکەش کردنی داواکاری بۆ کۆرسی پایزە ١/١٠ بۆ پێشکەشکردنی سەرەتای وە ٣١/١٢ بۆ پێشکەشکردنی کۆتای  بۆ کۆرسی بەهار ١٠/٨ بۆ پێشکەشکردنی سەرەتای وە ٣٠/٩ بۆ پێشکەشکردنی کۆتای

-ناوی دامەزراوە (National Chiao Tung University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستەکانی (بەکالۆریۆس ،ماجستێر،دکتۆرا).

-سکۆلەرشیپ بری ١٢،٠٠٠ $ یان ١٦،٠٠٠$ یان ٢٤،٠٠٠$ دەدات بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرسیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە تایوان دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربواریک لەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس و ماجستر ودکتۆرا.

داواکاری

خوێندکار پێویستە ئاستێکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی هەبێت کە هیچ پرۆگرامێکی هاوشێوەی ئەم پرۆگرامەی لە لایەن حکومەتی تایوانەوە پێنەدرابێت.

-خوێندکار پێویستە پێشەکی وەربگیرێت بۆ رۆڵ بینین لەیەکێک لە رۆگرامەکانی زانکۆ وە پاشان دەتوانێت داواکری پێشکەشی ناوتۆمارکردن بکات بۆ سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت بروانامە ودوونامەی پشتگیری وسەلماندنی نەتەوەیی ،پشتگرییەکی دارایی باوەرپیکراو ،سەلماندنی ئاستی زمان ، سەلماندنی شارەزایی لە زمانی چینیدا ، سەلماندنی ئەزموونی کارکردن ، بروانامەی (GMAT/GRE).

داواکاری زمان

هەموو خوێندکارەکان دەبێت شارەزایی خۆیان لەزمانی چینی و ئینگلیزیدا بسەلمێنن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

سوود

بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس بری زیاتر لە ١٢،٠٠٠دۆلاریان پێدەدرێت بۆ مانگێک وە بۆ خوێندکارانی ئاستی ماجستێر بری زیاتر لە ١٦،٠٠٠دۆلاریان پێدەدرێت بۆ مانگێک وە بۆ خوێندکارانی ئاستی دکتۆرابری زیاتر لە ٢٤،٠٠٠دۆلاریان پێدەدرێت بۆ مانگێک ، وەک داشکاندنی کرێی خوێندن

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu