زەمالەی خوێندن لە فەرەنسا

In خوێندن, فیزا

(Université Paris-Dauphine)خۆشحاڵە بە بەخشینی سکۆلەرشیپی (Scholarships of Excellence)بۆ خوێندنی ماجستێر,خوێندکارە هەڵبژێردراوەکان لێیان چاوەروان دەکرێت کە درێژە بەخوێندنی ئاستی دکتۆراکەشیان بدەن لە یەکێک لە پڕۆگرامەکانی دکتۆرای (Dauphine’s) کە پرۆگرامێکە بۆ سکۆلەرشیپی دکتۆرا بەردەستە.

(L’Université Paris-Dauphine) بە وەرگرتنی کورسی خویندنی بێهاوتا لە خوێندنی باڵا لە فەرەنسا ،(Dauphine) ناوبانگی هەیە بۆ خوێندنەکەی لە بوارەکانی (دارایی ،ئابووری ،یاسا،دارایی و ماتماتیک ،ستراتیژی بازرگانی).

(Université Paris-Dauphine)مژدەیەکە بۆ خوێندنی داهاتووی خوێندکارانی دەرچوو و پایەبەرز ودەستپێشخەر و رابەر وە ئەو خوێندکارانەی کە خاوەنی شارەزایین لە بوارەکانی خۆیاندا و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتییان هەیە و کەسانی بیرفراوانن لە کۆمەڵگادا.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-ناوی زانکۆ(Université Paris-Dauphine)یە.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر یان دکتۆرا.

-سکۆلەرشیپ بڕی ١٥٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

– خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ  .

-خوێندن لە وڵاتی فەرەنسایە.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/٤/٢٠١٩.

-خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی بوارەکانی (دارایی ،بەرێوەبردن،سایکۆلۆژیا،زانستی سیاسی،ئابووری ،یاسا،دارایی و ماتماتیک ،زانستی کۆمپیتەر).

داواکارییەکان

– CV

-شەهادەی بە نمرە کە هەموو قۆناغەکانی تێدا نوسرابێت.

-نامەیەک کە خوێندکار تێیدا ئەوە روون بکاتەوە کە بۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ لە ٢ لاپەرە زیاتر نەبێت.

-نامەی پشتگیری.

-نامەی پشتگیری لە لایەن سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەی ماجستێر لەوبوارەی کە دەیانەویت داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندکارەکان پێویستە نامەی وەرگرتنیان لە زانکۆی (Université Paris-Dauphine) هەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نییە پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجی بکەن کەلەلایەن خوێندنی باڵای زانکۆوە داواکراوە

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu